چیرۆك و زانیاری زنجیرە
زنجیرەکە باسی مامۆستایەک دەکات کە لەڕێگەیەکەوە دەتوانێت گەشت بەکات بکات و بگەرێتەوە ساڵی ١٩٦٠ و بۆیە دەیەوێت ڕێگە لە کوژرانی سەرۆکی ئەمریکا جۆن کەنەدی بگرێت کە پێی وایە مانەوەی جۆن کەنەدی دەبێتە هۆی باشتربوونی ژیان خەڵک لە داهاتوودا.
11.22.63 کورتە زنجیرەیەکی ئەمریکی خەیاڵی زانستی و نهێنیە کە لە ڕۆمانێکی ستیڤن کینگ وەرگیراوە کە ڕۆمانەکەی ناوی(11/22/63). زنجیرەکە ۱٥ی مانگی ۲ی ساڵی ۲۰۱٦ یەکەم ئەڵقەی لە تۆڕی Hulu پەخشکرا و کۆتا ئەڵقەی لە ٤ی مانگی ٤ی هەمان ساڵ پەخشکرا و کاردانەوەی بینەرانیش ئەرێنی بوو بەرامبەر کورتە زنجیرەکە و لە ڕووی ڕەیتینگەوە لە ماڵپەڕی (IMDB) ٨.٢ی هێناوە لە ۱۰ کە ئەمەش باشە، وە لە ماڵپەڕی (Rotten Tomatoes) لە ٪٨٣ی هێناوە کە دەتوانین بڵێین ئەمەش باشە.
کورتە زنجیرەکە پێکهاتووە ٨ ئەڵقە ماوەی هەر ئەڵقەیەک لەنێوان ٤٤ خولەک بۆ ٨١ خولەکە. وە کاری بەرهەمهێنانی لەلایەن جەی جەی ئەبراهام، کینگ، بردجێت کارپنتەر، برایان بۆرک و جەیمس فڕانکۆ کراوە, کە جەیمس فڕانکۆ ڕۆڵی سەرەکی لە کورتە زنجیرەکەش دەبینێت، وە هەردوو کۆمپانیای Bad Robot و Warner Brosیش ڕۆڵیان هەبووە لە بەرهەم هێنانی کورتە زنجیرەکە.وە چیرۆکی کورتە زنجیرەکە لەلایەن بردجێت کارپنتەر و ستیڤن کینگ و برگیتی هاڵێس و کوینتۆن پیپلێس نووسراوەتەوە.وە هەرچی کاری سینەماتۆگرافیە لەلایەن دەیڤد کاتزنیلسۆن و ئادەم سوشیزتـکی ئەنجام دراوە. وە جەی جەی ئەبراهام و ئەلێکس هیفێس ئاوازی زنجیرەکەیان داڕشتووە، وە دۆریان هارێس و سوو بلەینی و مایکڵ فۆکس و پلەمی تەکەر کاری دەستکاری(Edit)کردنی کورتە زنجیرەکەیان گرتۆتە ئەستۆ.زنجیرەکە خاوەنی خەڵاتێکی ASCAPە وەک باشترین ئاواز لە زنجیرە پەخشکراوەکان وە پاڵێوڕاوی ۱۱ خەڵاتی تر بووە.
بەژداربووان
جەیمس فرانسیسکۆ لە ڕۆڵی جەیک ئیپینگ